لە قۆناغی دووەمی بالەی عێراقی شەقلاوە بە پێشمەرگەی سلێمانی دۆڕا، ئەمرۆش ڕووبەرووی غازی باشور دەبێتەوە
لە شاری نەجەفی باشوری عێراق بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (شەقلاوە، پێشمەرگەی سلێمانی، بەحری، سناعە، غازی نەفت، شورتە)یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی بالەی نایابی یانەكانی عێراقی دەستی پێكرد، لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی شەقلاوەو پێشمەرگەی
سلێمانی نوێنەری یانەكانی كوردستان ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی ماوەی یارییەكە یاریزانان هەوڵی كۆكردنەوەی خاڵی زیاتریان دەدا لە یارییەكەو یاریزانانی هەردوو یانەش پەلەیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی خاڵ و كۆكردنەوەی خاڵەكان بۆئەوەی بتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنین، سەرئەنجامیش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی بە ئاست بەرزی یاریزانانی یانەكەی توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(3-1)گێم،بریاریشە ئەمرۆ یەك شەمە یانەی شەقلاوە ڕووبەرووی یانەی غازی باشور بیێتەوە ویانەی پێشمەرگەی سلێمانیش ڕووبەرووی یانەی سناعەی شاری بەغدا دەبێتەوە، هەردوویانەی بەحری وشورتە بەیەك دەگەن.
