ئاڵتون كۆپری پلێتێكی خولی پلە یەكی بەدەستهێنا
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە چوار گۆشەی زێرینی خولەكە ، لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی ئاڵـتون كۆپری و سەرچنار كە هەردووكیان لە یەكەیم كۆمەڵەكانیان بوون لە خولی پلە دووی كوردستان، ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكی بەهێزدا،لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانەكە بەدرێژایی یارییەكە هێرشی بەردەوامیان دەبردە سەرگۆلی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ ، لە تەواوی یارییەكەش یاریزانانی هەردوو یانە توانیان چوار جار گۆڵی یەكتری بهەژێنن، و لە تەواوی ماوەی كاتی یارییەكە هەردوو یانەبەئەنجامی (2-2)گۆڵ یەكسان بوون، یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی هەرچی نەبَی گۆلێك بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو، ڕاهێنەرانی هەردوویانەش بە گۆڕانكارییەكانیان هەوڵی گۆرینی ئەنجامی یارییەكەیاندا بۆئەویە ببنە خاوەنی پلێتی گەیشتن بەخولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، سەرئەنجامیش هەردوویانە پەنیان بردە بەرلێدانی سزای یەك لای كەرەوە و ، سەرئەنجامیش یانەی ئاڵـتون كۆپری توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(4-3)گۆڵ بەلێدانی سزای یەك لای كەرەوە و توانی خۆی بگەینێتە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، و یانەی سەرچناریش چاوەڕوانی بڕاوەی یاری نێوان بەڕدەڕەش وكەیوانە بۆئەوەی بڕاوەی ئەوان لەگەڵ سەرچنار یارییەك ئەنجام دەدەن چاڕەنوسی پلێتی دووەمی خولی پلە یەكی كوردستان لە نێوان یانەكان ئاشكرا دەبێت، ئەم خولەش یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەرپەرشتی دەكرد.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
