هاینکس قسە لەسەر داهاتووی دەکات
بایرن میونخ شەوی ڕابردوو توانی بە ئەنجامی 2-1 لە بوروسیا دۆرتمۆند بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و دوای تەوابوونی یارییەکە هاینکس دەڵێت : لە سەرەتادا مەترسی زۆری گۆڵکردنمان لەسەر بوو ، تاکوو لە گێمی دووەمدا توانیمان چەندین هێرش بەرین بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر.
هاینکس سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەڵێت : ڕاستە واز لە یانەی بایرن میونخ دەهێنم ، بەڵام توانام هەیە لە یانەیەکی تر پۆستی ڕاهێنەرایەتی بگرمەوە دەست.
بە پێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک ، یوب هاینکس بە ویستی خۆی گرێبەستەکەی نوێ نەکردۆتەوە لەگەڵ بایرن میونخدا و بۆیە یانەکەی ناچار بوون گریبەست لەگەڵ پیپ گواردیۆلادا ئەنجامبدەن.
خەندان
