مارتینێز : نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان خۆشترین کاتی ژیانمبوو
شەوی ڕابردوو مارتینێزی تەمەن 24 ساڵ و هاوڕێکانی توانیان بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ببەنەوەو نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن و ئەمەش بۆ جاری پێنجەمە لە مێژووی یانەکەدا.
مارتینێز دەڵێت : شانازی بە یانەکەمەوە دەکەم ، ئێمە سەلماندمان کە پاڵەوانی ئەوروپاین ، هەرچەندە لە گێمی یەکەمدا وەک پێویست باش نەبووین ، بەڵام لە گێمی دووەمدا توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
خەندان
