بایرن میونخ ژمارەکەی لیڤەرپولی یەکسانکردەوە..ڕیاڵ یەکەمە

بایرن میونخ ژمارەکەی لیڤەرپولی یەکسانکردەوە..ڕیاڵ یەکەمە
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ، ژمارەی بەدەستهێنانەکانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول یەکسانکردەوە ، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو توانی بۆ جاری پێنجەم ببێتە پاڵەوان و بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی دۆرتمۆند بباتەوە.

لە دوای سێ ساڵ بایرن توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنێت ، لە ساڵی 2010 دا ، یانەی بایرن لەسەر دەستی ئینتەرمیلانۆی ئیتاڵی ماڵئاواییکرد و لە ساڵی 2012 لە یاریگای ئەلیانز ئارینا لەسەر دەستی یانەی چێڵسی لەندەنی ماڵئاواییکرد و نەیتوانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

یانەی بایرن لە ساڵی 2001 دا توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنێت لەسەر حسابی یانەی ڤالێنسیا بە لێدانی یەکلا کەرەوە.

ئەو نازناوانەی کە لە پێشوودا بایرن بەدەستیهیناوە بریتین لە ساڵانی " 1974 ، 1975 ، 1976" ،لەسەر حسابی ئەتلەتیکۆ مەدریدولیدز یونایتید و سانت ئیتیان.

جیی باسە ، یانەی ریاڵ مەدرید 9 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ، میلان 7 نازناو ، بایرن و لیڤەرپول 5 نازناو ، بەرشلۆنە وئەیاکس 4 نازناو.



خەندان
Top