باوکی ئۆزیل سوپاسی مۆرینۆ دەکات ومانەوەشی لە ڕیاڵ ڕادەگەیەنێت

باوکی ئۆزیل سوپاسی مۆرینۆ دەکات ومانەوەشی لە ڕیاڵ ڕادەگەیەنێت
باوکی مەسعود ئۆزێلی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید ڕایدەگەیەنێت کوڕەکەی دڵخۆشە لە یانەکەی و هیچ نیازێکی نیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریاڵ مەدرید جێبهێڵیت.

پێشبینی دەکرێت چەند یاریزانێک یانەی شاهانە جێبهێڵن لە هاویندای داهاتوودا و ئەوانیش وەک دی ماریا و کوێنتراو و پیپی و چەند یاریزانێکی دیکە.

مصتەفا ئۆزیل ، باوکی مەسعود ئۆزێل ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای مەدریدی جگە لەوەی سوپاسی مۆرینۆ دەکات کە هەلێکی گەورەی بە کوڕەکەی داوە بۆ ئەوەی ئەو ئاستە بەرزەی بۆ هەموو جیهان نیشانبدات ، هەروەها مانەوەشی لە یانەی ریاڵ مەدرید ڕادەگەیەنێت بۆ چەند وەزێکی دیکە.

هەروەها باوکی ڕاشیدەگەیەنێت، کوڕەکەی لەلای هاندەرانی ریاڵ مەدرید خۆشەویستە و ئەمەش وایکردووە بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکەی.



خەندان-
Top