چاڤی : ڕیاڵ مەدرید بە بێ مۆرینۆش نازناو بەدەستدەهێنێت
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بە ڕەسمی وازی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە هێنا و نزیکە لە گەڕانەوە بۆ لەندەن بۆ لای خێزانەکەیی و هەروەها دووبارە گەڕانەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
سەبارەت بە ڕۆشتنی مۆرینۆ چاڤی دەڵێت : پێم وایە ڕۆشتنی مۆرینۆ کاریگەری نابێت لەسەر ڕیاڵ مەدرید و دەتوانن بەردەوام بن لە بەدەستهێنانی نازناوەکان.
چاڤی لەگەڵ ئەوەشدا پێی خۆش نیە مۆرینۆ خولی ئیسپانی جێدەهێڵیت و بە زەرەرێک بۆ خولەکەی دادەنێت ، هەروەها بە ڕاهێنەرێکی سەرکەتوو وەسفی دەکات.
جێی باسە لەم وەرزەدا مۆرینۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەستبهێنێت ، لە خولی ئیسپانیدا پلەی یەکەمی بۆ بەرشلۆنە بوو هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەسەر دەستی بوروسیا دۆرتمۆند ماڵئاواییکرد و لە جامی شای ئیسپانیاش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید شکستی بە ریاڵ مەدرید هێنا.
خەندان
