ئینتەر دەرگای بۆ ڕاهێنەرەکەی مانچستەر سیتی کردەوە

ئینتەر دەرگای بۆ ڕاهێنەرەکەی مانچستەر سیتی کردەوە
-

ماسیمۆ مۆراتی ،سەرۆکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ "واڵتەر ماتزاری" ڕاهێنەری دەستلەکارکێشاوەییانەی ناپۆلی گفتوگۆی کردبێت و ڕێکەوتن لە نێوانیاندا هەبێت.

پێشتر ڕۆژنامەکان بڵاویانکردبوویەوە، ماتزاری پاش ئەوەی بە شێوەی ڕەسمی وازی لە یانەی ناپۆلی هێنا ، لە وەرزی داهاتوودا دەبێتە شوینگرەوەیئەندریا ستراماجیۆنی ڕاهێنەری ئێستای ئینتەر.

لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فۆتبۆڵی ئیتاڵی " مۆراتی سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان دەڵێت " دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە ماتزاری هەواڵی هەڵە بڵاودەکەنەوە و هیچ سەرچاوەیەکی نیە.

هەروەها سەبارەت بە ئەگەری پۆستی ڕاهینەرایەتی بۆ رۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی ،مۆراتی دەڵێت : هەموو شتێک چاوەڕوانکراوە لە جیهانی تۆپی پێدا ، ئەمەشمانای وایە دەرگای ئینتەر کراوەیە بۆ مانچینی.



خەندان
Top