ڕۆشتنی فالکاو بۆ چێڵسی تەنها پەیوەستە بە کاتەوە

ڕۆشتنی فالکاو بۆ چێڵسی تەنها پەیوەستە بە کاتەوە
سکۆت مینۆ ، یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی کە لە ئێستادا لە شیکەرەوەی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی بەریتانییە لە لێدوانێکیدا دەڵێت " ڕادامێل فالکاوی کۆڵۆمبی و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نزیکە لە یانەی چێلسییەوەو گواستنەوەی تەنها پەیوەستە بە کاتەوە.

چێڵسی پاڵەوانی خولی ئەوروپا یەکێکە لەو یانە دیارانەی کە گرنگی بە تواناکانی ئەو هێرشبەرە کۆڵۆمبییە دەدات و رکابەرییەکی گەورەی یانەی مانچستەر سیتی و مۆناکۆ دەکات .

مینۆ دەڵێت : گواستنەوەی فالکاو بۆ چێڵسی ئەستەم نیە ، گەر یانەی ئەتلەتیکۆ جێبهێڵیت بە دڵنیاییەوە چێلسی درێسی خۆی دەکاتە بەر و لە خولی ئینگلیزیدا یاری دەکات.

مینۆ ووتیشی : دەزانممەرجێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فالکاو ئەویش 60 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام هەندیک یانە ئامادەن ئەم نرخە بدەن لە پێناو سەرکەوتن.



خەندان
Top