ئۆزێل و ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید کۆدەبنەوە

ئۆزێل و ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید کۆدەبنەوە
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەکانی ئەمڕۆ پێنچشەممە بڵاویانکردۆتەوە ، بەڕێوەبەری کارەکانی مەسعود ئۆزێل کە باوکیەتی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆ دەبێتەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆزێل لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

باوکی ئۆزێل کە لە هەمان کاتتدا بەڕێوەبەری کارەکانی کوڕەکەیەتی ،دەیەوێت ئۆزێل بۆ چەند ساڵێکی تر لەگەڵ ڕیاڵ بەردەوام بێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید کۆدەبێتەوە.

جێی باسە ، گرێبەستی ئۆزێل لەگەڵ یانەی شاهانە تاکوو ساڵی 2016 درێژەی هەیە و بری موچەکەشی ساڵانە 5 ملیۆن یۆرۆیە ، بەڵام داوا دەکەن بڕی موچەکەی زیاتر دەبێت.



خەندان
Top