میسی نهێنی لەبەرکردنی ژمارە 10 ئاشکرا دەکات

میسی نهێنی لەبەرکردنی ژمارە 10 ئاشکرا دەکات
لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەلێدوانێکیدا باس لەهۆکاری لەبەرکردنی درێسی ژمارە 10 ی بەرشلۆنە دەکات، کەهۆکاری یەکەم ئەوەیە یاریزانێکی وەک رۆناڵدینهۆ ئەو درێسەی پۆشیوە.

میسی دەڵێت: راستە من ژمارە 30 بووم و دواتر ژمارە 19 م هەڵبژارد، بەڵام هەڵبژاردەی ژمارە 10 پەیوەندی بەو ئاستە سەرنج راکێشەوە هەیە کەرۆناڵدینهۆی بەرازیلی پێشکەشی کرد و منیش دەمەوێت لەسەر رێچکەی ئەو بڕۆم.

لەدرێژەی لێدوانەکەیدا میسی دەڵێت: دوای لەبەرکردنی ئەو درێسە هەستێکی گەورەم بۆ پەیدابوو، هەروەها بووە سەرەتایەکی نوێ لەژیانی یاریی کردنی مندا، چونکە رۆناڵدینهۆ خاوەنی ئەو ژمارەیە بوو، پێش ئەویش چەند ئەستێرەیەکی بەناوبانگ ئەو درێسەیان پۆشیوە.

هەروەها باوکی تیاگۆ ئەوەشی نەشاردەوە کە بەلەبەرکردنی ژمارە 10 هەستی بە بەرپەرسیارێتیەکی گەورە کردووە، چونکە بەبڕوای ئەو ئاسان نیە کەسێک بتوانێت بەو رێگەیەدا بڕوات کەرۆناڵدینهۆی پێدا رۆشتووە.






خەندان
Top