هەڵبژاردەی شەترەنجی كوڕان و كچانی پێشكەوتووانی عێراق بەشداری پاڵەوانێتیی ئاسیا دەكەن لە وڵاتی كۆریا، كەبڕیارە یارییەكانی پاڵەوانێتییەكە لە سیئۆلی پایتەختی كوریاری باشوور لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بۆئەم پاڵەوانێتییەش ژمارەیەك لە كوڕان و كچانی كوردی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق كۆنترۆڵ دەكەن بەهۆی لێهاتوویی یاری كردنیان ژمارەیەكی باشیان كۆنترۆڵ كردووە لە هەڵبژاردەكە،لە بارەی پاڵەوانێتییەكەش زافر ئەلعانی سەرۆكی یەكێتیی شەترەنجی عێراقی ئەوەی ئاشكرا كرد كە سەرەتای مانگی حوزیرانی داهاتوو پاڵەوانێتییەكە لە وڵاتـی كۆریای باشوور دەست پێدەكات،كە نۆ یاریزانی كوڕ و كچ بەشداردەین لە پاڵەوانیتی ئاسیادا، یارییەكانیش بە شێوازی سویسری و بەشەش گەڕ بەڕێوەدەچن، گوتیشی: یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقیش بریتی دەبن لە هەریەك لە یاریزانان(كارین كەمال و چنار وریا وئیمان ئەلرفێعی ومەها نافع )لە ئاستی كچان و (حوسێن عەلی وزۆزك سەلاح وعەلی لەیس وئەحمەد عەبدولسەتار ونەمیر عەبدولحوسێن) بەشداریی پاڵەوانێتییەكە دەكەن لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراقیش چوار یاریزانی كورد لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق دەبینرێن.