بەچاودێریی وەزیری پەروەردەوبەسەرپەرشتیی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی و هونەر لە وەزارەتی پەروەردەو لەسەر یاریگای پەروەردەی دهۆك پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی پەروەردەكانی(هەولێرودهۆك وكەركوك و گەرمیان و سلێمانی) بۆ ماوەی دوورۆژ بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەكەش حەكیم كانەبی سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی هەولێر بە گۆڤاری گوڵانی گوت: ئاستی پاڵەوانێتییەكە زۆر بەرز بوو لە نێوان هەڵبژاردەی گۆڕەپان ومەیدانی تیپەكانی پەروەردەكان، لە ماوەی دوو رۆژی پاڵەوانێتیەكە یاریزانانی بەشداربوو لە ئاست و یارییەكان زۆر لێك نزیك بوون، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر دەكەین كەبەردەوام ئاگاداری ئێمە بووە لێمانی پرسیوە لەسەر ئەنجامی یارییەكان و، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوەیە.
ئاستی كوڕان
1-پەروەردەی دهۆك
2-پەروەردەی هەولێر
3-پەروەردەی كەركوك
ئاستی كچان
1-پەروەردەی دهۆك
2-پەروەردەی هەولێر
3-پەروەردەی سلێمانی
پاڵەوانی یارییەكانی گۆڕەپان ومەیدان لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان (ئەڤین سەعید)لە هەڵبژاردەی دهۆك بە كۆكردنەوەی 18خاڵ وشەهاب خەڵەف لە هەڵبژاردەی كەركوك بە كۆكردنەوەی 16خاڵ.