سەرچنار بووە پاڵەوانی لەشجوانیی یانەكانی سلێمانی

سەرچنار بووە پاڵەوانی لەشجوانیی یانەكانی سلێمانی
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاریی لەشجوانی و گرنگیدانی زیاتری یاریی لەشجوانی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، بەسەرپەرشتیی لقی سلێمانی یەكێتیی لەشجوانیی عێراق لە هۆڵی رۆشنبیری و بەبەشداریی زیاتر لە هەشتا یاریزانی نۆ یانەی نێو شاری سلێمانی و دەوروبەری، پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بەڕێوەچوو، یاریزانانی بەشداربوو لە یانەكان كێبڕكێان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكەو گەیشتن بە هەڵبژاردەی سلێمانی لە كێشەكانی 55تاكو +100كگم، بەمەبەستی بەشداری كردن لەپاڵەوانێتییەكانی داهاتوو لە كوردستان و عێراق، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-یانەی سەرچنار 136خاڵ
2-رێكخراوی ئازادی لاوان 106خاڵ
3- یانەی سلێمانی 61خاڵ
لە كۆتایشدا خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top