ئارارات نازناوی بلیاردی سنۆكەری هەولێری بەدەستهێنا

ئارارات نازناوی بلیاردی سنۆكەری هەولێری بەدەستهێنا
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە ئاستی یاریی بلیارد لە شاری هەولێرو بەرزكردنەوەی ئاستی یاریزانانی یانەكانی لە نێو شاری هەولێر،لقی یەكێتیی بلیاردی هەولێر بەبەشداریی هەریەك لە یانەكانی (ئارارات-قەڵا-ئەكاد، ئاڵا-بروسك-خەبات-هەولێر-هەندرێن-پێشكەوتن-هێرش-شەقڵاوە-جیهان) پاڵەوانێتیی بلیاردی بۆ یانەكانی نێوشاری هەولێرو دەوروبەری ئەنجامدا، بۆ یاریی سنۆكەر 22تۆپی، یارییەكانیش بۆماوەی سێ رۆژ لە هۆڵی شەوانی هەولێر بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە یانەكان توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و ڕكابەریی بكەن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە،لە بارەی پاڵەوانێتییەكەش جەوهەر پیرە سكرتێری یەكێتیی بلیاردی هەولێر رایگەیاند گوتی: ئاستی پاڵەوانێتییەكە زۆر بەهێز بوو یاریزانانی بەشداربوو كێبڕكێی بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە، بەمەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش گرنگیدانی زیاترە بەم یارییە و خۆئامادەكردنی یانەكانیشە بۆپاڵەوانێتییەكانی داهاتوو، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوە بوو.یاریزان دانا حوسێن لە یانەی ئارارات توانی لە یاریزان رێبوار ئیبراهیم بباتەوە بە ئەنجامی (4-1)گێم و ببووە پاڵەوانی خولەكە.
1-یانەی ئارارات
2-یانەی قەڵا
3-یانەی هەندرێن
4-یانەی بروسك
Top