لە جامی باسكەی رۆژئاوایی یانەكانی ئاسیا دهۆك وپیترۆشیمی وعلوم تەتبیقیە سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد

لە جامی باسكەی رۆژئاوایی یانەكانی ئاسیا   دهۆك وپیترۆشیمی وعلوم تەتبیقیە سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی جامی باسكەی رۆژئاوایی ئاسیا، لە شاری دهۆك لە درێژەی یارییەكانی پاڵەوانیتیەكە لە سێ‌ یەمی رۆژی پاڵەوانیتیەكە سی یاری گرنگ لە هۆڵی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بەرێوەچوو لە نێوان یانە بەشداربووەكانی پاڵەوانییتیەكە،لە یاری یەكەمدا هەردوو یانەی پیترۆشیمی و فولادی ئیَِرانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پیترۆشیمی توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكەش بە ئەنجامی (87-86)خاڵ بباتەوە بەجیاوازی تەنیا یەك خاڵ،یاریزانانی هەردوو یانەش تا كۆتایی یارییەكە لە ململانێ‌ دابوون بەسەركەوتن لە یارییەكە،لە یاری دووەمیشدا یانەی كەرخ دووچاری شكست بوو لەبەرامبەر یانەی علوم تەتبیقییەی و لەم یارییەشدا یاریزنانی یانەی علوم توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (73-67)خاڵ ببەنەوە، لە یاری سێ‌ یەمیشدا هەردوو یانەی دهۆك و شانڤێلی لوبنانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز لە بەردەم هاندەرانی یانەكەیان و لەسەر یاریگای خۆیان یارییەكەیان بردەوە بە ئەنجامی (99-75)خاڵ بردەوە بەم سەركەوتنەش یانەی دهۆك زەنگێكی مەترسی بۆیانەكانی تر لێدا.جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم پاڵەوانیتیە شاری دهۆك باوەشی بۆكردۆتەوە بەسەرپەرشتی یەكێتی باسكەی رۆژئاوایی ئاسیا بە هاوكاری یەكێتی باسكەی عێراقی.
Top