سلێمانی نازناوی پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی قورسایی بەچكە شێرانی بەدەستهێنا

سلێمانی نازناوی پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی قورسایی بەچكە شێرانی بەدەستهێنا
كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاریزانانی بەچكە شێر لە كوردستان وبەڕەوو پێشچوونی زیاتری یاری بەرزكردنەوەی قورسایی لە شارەكانی كوردستان، بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی وقورسایی لە شاری هەولێرپاڵەوانێـی بەرزكردنەوەی قورسایی بۆیانەكانی هەریەك لە شارەكانی هەولێرودهۆك و سلێمانی وكەركوك بەرێوەچوو، كە لە پاڵەوانێتیەكە دە یانەی شارەكانی كوردستان كێركێان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی یانەكان، لەكێشەكانی 32و42و43و50و54و56و+56گغم ، كە بۆیاریزانانی تەمەن 12تا 15ساڵ بوو، لە ماوەی پاڵەوانیتیەكەش یاریزانانی بەشداربوو لە یانە جیاوازەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانیتیەكەش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1-یانەی سلێمانی
2-یانەی خاك
3-یانەی زاخۆ
Top