لەجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا ئەمرۆ دهۆك رووبەرووی كوێتی كوێتی دەبێتەوە
لەمیانی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە كاتژمێر6ی ئێوارە بە كاتی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی شازدە هەردوو یانەی دهۆكی دەڵال و كوێتی كوێتی لەسەر یاریگای یانەی كوێتی ڕووبەرووی یەكتری ببەنەوە، بۆئەم یارییەش یانەی دهۆك مەشقی چری ئەنجامداوە بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو لەسەر حیسابی یانەی كوێتی كوێتی كە یەكێكە لە یانە بەهێزەكانی وڵاتی كوێت و چەندین جار نازناوی ئاسیای بەدەست هێناوە، شاندنی یانەی دهۆك لە رۆژی شەمەی ڕابردووە لەر ێگای فرۆكە خانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی وڵاتی كوێتیان كردوە لەم وڵاتەش چەند یەكەیەكی مەشقی چڕیان ئەنجامداوە بۆئەوەی بتوانن لەسەر خاڵە لاوازەكانی یانەی كوێتی كوێتی كاربكەن، بۆئەم یارییەش سەرجەم یاریزانانی یانەی دهۆك ئامادەن جگە لە یاریزان جاسم محەمەدحاجی بەرگریكاری یانەكە نەبێت كوتووشی پێكان بووە، یانەی دهۆك ئەمرۆ بەرنامەیەكی توكمەی داناوە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند سەرچاوەیەكەوە لە یانەی دهۆك دەستی رۆژنامەی خەبات كەوتوە، هەر چەندە هەوڵماندا لە وڵاتی كوێت پەیوەندی بە دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی دهۆك بكەین، بەڵام نەمانتوانی هیچ پەیوەندێك وەربگرین و پێشتریش دەستەی كارگێری یانەی دهۆك لێدوانی لە دەستەی ڕاهێنەران بۆدەزگاكانی ڕاگەیاندن قەدەغە كردبوو،بەیار ئەبوبەكر یاریزانی یانەی دهۆك گوتی"ئامادەكاری یەكجار باشمان كردوە لە وڵاتی كوێت، ئێمە بە گشتی لە هەموو روویەكەوە ورەمان بەرزە بۆ ڕووبەروو بوونەوەی یانەی كوێتی كوێتی هەر چەندە یانەیەكی بەهێزە و ئێمەش ناوێكی گەورەین لە سەر ئاستی ئاسیا و عێراق، تەواوی یاریزانەكانمان ئامادەن بۆئەنجامدانی ئەم یارییەو هەمووشمان بەیەك روحیەت یاری دەكەین و گەشبینین بە یاری كردن لەبەرامبەر یانەی كوێتی متمانەی تەواومان بەخۆمان هەیە كە دەلێن دەتوانین ئەنجامان هەبێت لەم یارییە و دەستەی ڕاهێنەرانیش خۆیان زیاد لە پێویست لەگەڵ ئێمەماندوو كردوە بەهیوای ئەوەین بتوانین لە یارییەكەی ئەمرۆ ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین و بەسەركەوتن بگەرێنەوە شاری دهۆكی خۆشەویست، لەم قۆناغەش هەر تیپێك دووچاری شكست بێت لە پاڵەوانیتیەكە دوور دەخرێتەوە.
