لە 14ەمین پاڵەوانێتی رۆژئاوایی یانەكانی ئاسیا دهۆك بەسەركەوتن دەستی پێكرد
لە شاری دهۆك لە هۆڵی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی باسكەی رۆئاوایی ئاسیا بەهاوكاری یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراقی و بەبەشداری حەفت یانەی وڵاتانی رۆژئاوایی ئاسیا ، پاڵەوانێتی باسكەی یانەكانی رۆژئاوایی دەستی پێكرد،لە دەست پێكی یارییەكانی پاڵەوانیتەكەش سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی بەشداربوو لە پاڵەوانیتیەكە بەرێوەچوو، لەیەكەم یارییدا هەردوو یانەی دهۆك و جەیشی سوری ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە،لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن بە پشتن بە ستن بە یاریزانانی پیشەگەری یانەكەیان و توانیان یارییەكە بە ئەنجامی(70-61)خاڵ ببەنەوە و زەنگێكی مەترسی بۆیانەكانی تر لێبدەن،لە دووەم یارییشدا هەردوو یانەی فولادی ئیرانی و شانڤێلی لوبنانی بەیەك گەیشتن و لە یارییەكی ئاست بەزردا هەردوو یانەی هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتنیان دەدا و سەر ئەنجامیش یانەی شانڤێل بەزەحمەت بە ئەنجامی (83-84)خاڵ دۆڕا بە یانەی فولاد، لە سێ یەمیشدا هەردوو یانەی كەرخ و پێرۆشیمی ئێرانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یانەی كەرخ دووچاری یەكەم شكست هات لە خولەكە و بە ئەنجامی(77-70)خاڵ دۆڕا بە یانەی ناوبراو.
