بەرگریکارەکەی بەرشلۆنە هیوادارە مۆرینۆ نەڕوات

بەرگریکارەکەی بەرشلۆنە هیوادارە مۆرینۆ نەڕوات
دانی ئەلڤێسی بە ڕەگەز بەڕازیلی و بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی پێی وایە ڕۆشتنی مۆرینۆ لە خولی ئیسپانیدا ، زەرەرێکی گەورە دەبێت بۆ خولەکە ،چونکە لە ئێستادا یەکێک لە هۆکارەکانی بەهێزی تۆپی پێی ئیسپانی ، مۆرینۆیە لەگەڵ یانەکەیدا.

ئەلڤێس دەڵێت: لە ڕۆژنامەکان هەواڵی ڕۆشتنی مۆرینۆ دەبیستم ، بەڵام هیوادارم مۆرینۆ لە خولی ئیسپانیادا بمینیتەوە.

هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا ناکۆکی بە قسە هەبوو لە نێوان مۆرینۆ وئەلڤێسدا ، بەڵام ئەلڤێس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی " کادینا کوبی" ئیسپانیا دەڵێت : مۆرینۆ تیپێکی بەهێزی دروستکرد ، بە تایبەت لەو یارییانەی دوایدا کە توانی سەرکەوێت بەسەرماندا ، ئەو کەسێکە حەز بە رکابەری دەکات ، لەگەڵ ئەوەشدا گاڵتە بە هەموان دەکات.

ئەلڤێس لە کۆتاییدا دەڵێت : هیوادارام مۆرینۆ نەڕوات لە ریاڵ مەدرید ، من بەردەوام دەمەوێت یاری بەرامبەر ئەو کەسانە بکەم کە حەز بە رکابەرایەتی دەکەن.




خەندان
Top