پلانێکی نوێی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی نیمار دا سیلڤا

پلانێکی نوێی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی نیمار دا سیلڤا
ڕۆژنامەی " AS" ی ئیسپانی ئەمرۆ هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە" یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا پلانێکی نوێ تاقی دەکاتەوە بۆ ڕاکێشانی نیمار دا سیلڤای بە ڕەگەز بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی سانتۆسی بەڕازیلی.

بە پێی هەواڵی As ی ئیسپانی ، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ وەک موچەی ساڵانە بداتە نیمار بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە هاتن بۆ پایتەختی ئیسپانیا.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی ، ئەو بڕە موچەیەی بۆ نیمار دانراوە ، بە تەواوی هەمان موچەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گۆڵکاری ئێستای یانەی ڕیاڵ مەدریدە کە ساڵانە وەری دەگرێت.

جێگای باسە پێشتر ریاڵ مەدرید چووە پێشەوە بۆ نیمار بەڵام ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لە پێناو یانەی بەرشلۆنەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا ، یانەی ریاڵ مەدریدی ڕەتکردەوە.



خەندان
Top