میسی هەفتەیەک پشوو دەدات

میسی هەفتەیەک پشوو دەدات
لیۆنیل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە شەوی ڕابردوو بەهۆی ئازاری ڕانییەوە دەیناڵاند و ئەمەش وای کرد لە یارییەکە دوری بخاتەوە ، هەرچەندە لەو یارییەدا بە ئەنجامی 2-1 یانەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

شەوی ڕابردوو یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کاڵدیرۆن ڕووبەروی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوویەوەو وەک پاڵەوانی لالیگای ئەم وەرزە پێشوازییان لێکرا.

میسی باشترین یاریزانی جیهان ، 20 خولەک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە داوای کرد بێتە دەرەوە لە یاریگا.

لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، ڤیلانۆڤا ڕاهێنەری یانە ئیسپانییەکە ڕایگەیاند میسی هەست بە کێشە دەکات لە ماسولکەکانی ڕانیدا و ئەگەری هەیە بۆ ماوەی هەفتەیەک دور بکەوێتەوە.




خەندان
Top