لێژنەی ئۆلۆَمپی كوردستان چەند بریارێكی دەكرد

لێژنەی ئۆلۆَمپی كوردستان چەند بریارێكی دەكرد
كارزان كانەبی
به‌ ئاماده‌ بونی ئه‌ندامانی مەکتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کەچەندین بریار و راسپاردەی لەخۆ گرتبوو :

١- پەسەندکردنی کۆنووسی بریارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو

٢- رەزامەندی درا لەسەر راپۆرتی دارایی کارو چالاکی نوێنەرایەتیەکانی لێژنەی ئۆلۆمپی لەھەر چوار پارێزگاکە کە پاش زیاد بوونی بوودجەی لێژنەی ئۆلۆمپی

٣- سەرجەم یەکێتیە ناوەندیە وەرزسیەکان لەکاتی ئەنجامدانی پالەوانیەتیەکان لەشارەکانی کوردستان ھەریەک لەنووسینگەی راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی و نوێنەرایەتیەکان و لقی یەکێتیە وەرزشیەکانی شارەکان پێشوەختە ئاگادار بکرێنەوە لەئەنجامدانی چالاکییەکانیان .

٤- ھەڵپەساردنەی کارو چالاکییەکانی ھەریەک لەیەکێتی ناوەندی و لقی یەکێتی لەشارەکانی کوردستان لەیاری تایکواندۆ - کاراتیە بۆماوەی دوو مانگ بەجۆرێک لەوماوەیەدا لێژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێک دەھێنرێت ئەم بریارە لە١-٥ جێ بەجێ دەکرێت

٥-ئەو ئەندامانەی یەکێتیە وەرزشیەکان کەلە٣ پۆست کاریان ھەیە سەرپشکن لە دەست نیشانکردنی دوو پۆست

٦- رەزامەندی نەدرا لەسەر ھەردوو نوسراوی یەکێتی کۆنفۆ و کینگ بۆکسین سەبارەت بەناوەرۆکی نوسراوەکانیان بەھۆی نەگونجانی رێنماییە داراییەکان

٧- پەسەندکردنی راپۆرتی دارایی ھەردوو مانگی سێ و چوار ی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان
Top