شەمەندەفەری خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات هەولێرو ئارارات پلەكانی دووەم و سێ‌ یەمیان بەدەستهێنا، سیمێلیش چووە ریزی یانەی بروسك

شەمەندەفەری خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات هەولێرو ئارارات پلەكانی دووەم و سێ‌ یەمیان بەدەستهێنا، سیمێلیش چووە ریزی یانەی بروسك
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی دواین هەفتەی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە یاریگا جیاجیاكان حەفت یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، یانەی هەولێروبووە میوانی یانەی هەندرێن و یارییەكەی لە تیپی میواندار بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی هەولێرهەریەك لە یاریزانان(نەوزاد شێرزاد ومحەمەد خالید)، تاكە گۆڵی هەندرێنیش یاریزان (كارزان كەریم) تۆماری كرد،یانەی بروسكیش لەسەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕان هات لەبەرامبەر یانەی ئارارات بە گۆلێكی یاریزان كارزان محەمەد لەخولەكی 3ی یارییەكە بۆئارارات تۆماركرد،یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی پێشمەرگەی هەولێری بردەوە بە ئەنجامی(3-0)گۆڵ،گۆڵەكانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(جوتیارجەزا وسامح رۆستم وعەلی حوسێن)تۆماركرد،یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی خولەكەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی كەركوكی بردەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی زێرەڤانی هەریەك لە یاریزانان(ئەحمەد مەئمون وراكان ئەحمەد)تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی كەركوك یاریزان (موئەیەد عەبدول باست ) تۆماری كرد،لە شاری كەلاریش یانەی شێروانە لە یانەی هەلۆی بردەوە بە گۆلێكی یاریزان شەماڵ عومەر،یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری زاخۆ لە یارییەكی ئاست بەرزدا لە یانەی سێمێلی بردەوە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ و بەم ئەنجامەش خۆی لە خولی نایابی كوردستان هێشتەوە، گۆڵەكانی زاخۆ لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(لەزگین محەمەد ورۆبەرت قەیسەر)تۆماریان كرد،هەردوو یانەی دهۆك و سلێمانیش بە دوو گۆڵ یەكسان بوون،بەم ئەنجامەش هەریەك لە یانەكانی بروسك وسێمێل دابەزین بۆخولی پلە یەكی كوردستان، هەریەك لە یانەكانی زێرەڤانی وهەولێروئارارات پلەكانی یەكەم و دووەم و سێ‌ یەمی خولەكەیان بەدەستهێنا.
Top