هێڵێکی ئاسمانی دەبێتە سپۆنسەری دۆرتمۆند

هێڵێکی ئاسمانی دەبێتە سپۆنسەری دۆرتمۆند
لەگەڵ سەرکەوتنی هەردوو یانەی بایرن میونخ و بروسیا دۆرتمۆند بۆ یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەوڵی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان بەردەوامە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی سپۆنسەر و پاڵپشتی ئەو یانانە.

دوای سپۆنسەری کردنی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و بەرشلۆنە، ئێستا کۆمپانیا تورکیش ئیرلاینس گرێبەستێکی پێشکەشی بورسیا دۆرتمۆند کردووە بەمەبەستی سپۆنسەری کردنی ئەو یانەیە لەکاتی گەشتەکانیدا.

چاوەڕێ دەکرێت گرێبەستەکە بەدەیان ملیۆن دۆلار رەوانەی خەزێنەکەی یانە ئەڵمانیەکە بکات، ئەوەش لەکاتێکی گونجاودایە چونکە یانەی بروسیا دۆرتمۆند قازانجێکی مادی زۆر دەکات لەگەیشتنی بەیاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەتایبەت ئەگەر ببێتە پاڵەوان.



خەندان-
Top