مان سیتی چاوی لهیاریزانێكی ئیسپانی یه
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی رایگه‌یاند، بێرجستاینی ئیسپانی كه‌له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشییه له‌یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌لكێش كردنی خیسۆس ناڤاسی هاونیشتیمانی بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كه (بێرجستاین) ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی بووه له‌یانه‌ی به‌رشلۆنه نزیكبووه له‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ناڤاسدا ئیمزا بكات، به‌ڵام له‌وكاته‌دا كاره‌كه‌ی گواستۆته‌وه بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و ئێستاش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سه‌ركه‌وتوو بێت له‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مجاره‌دا.
هه‌رچه‌نده یانه‌ی سیڤیلیه دووپاتی كرده‌وه كهناڤاس نافرۆشێت، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و یانه ئه‌نده‌لوسیه له‌به‌رده‌م پاره زۆره‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیدا خۆی بگرێت.
خه‌ندان
