هەرچەندە ناکۆکبوون ، بەڵام بەداخە بۆ وازهێنانی فیرگسۆن

هەرچەندە ناکۆکبوون ، بەڵام بەداخە بۆ وازهێنانی فیرگسۆن
ڕۆبێرتۆ مانچینی ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕایدەگەیەنێت کە نیگەران بووە بە بیستنی هەواڵی وازهێنانی فیرگسۆن لە کاری ڕاهێنەرایەتی.

مانچینی دەڵیت : وازهێنانی فیرگسۆن لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ، زەرەرێک بوو بۆ تۆپی پێ لە ڕاستیدا ، چونکە کەسایەتیەکی بەهێزی هەبوو لە جیهانی تۆپی پێدا.

هەرچەندە پێشتر ناکۆکی هەبوو لە نێوان هەردوو ڕاهێنەر ، بەڵام سەرەڕای ئەمەش مانشینی بەداخە بۆ وازهێنانی فیرگسۆن.

مانشینی لە نامەیەکیدا کە ئاڕاستەی فیرگسۆن کردووە نوسیەیتی : بە داخم بۆ بیستنی ئەو هەواڵە ، بڕیارێکی قورستداوە ، شەرەفێکی گەورە بووە بۆ من لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەرامبەرت یاریم کردووە.

جیگای باسە فیرگسۆنبریاریدا کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا واز لە پۆستی ڕاهینەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتید بهێنێت پاش 27 ساڵ سەرپەرشتیکردن و بەدەستهێنانی 38 نازناو.



خەندان-
Top