هەندرینی هەولیر نازناوی كیای لە بایتەخت بەرز كردەوە
له‌هۆڵی سه‌نته‌ری بلو له‌هه‌ولێر یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیی كیا جامی كیشوه‌ره‌كانی 2013 له‌نێوان هه‌ردوو تیپی هه‌ندرێنی هه‌ولێر و دێرینی سلێمانیبەرێوەجوو و نازناوه‌كه‌ی به‌ر تیپه‌كه‌ی هه‌ولێر كه‌وت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10-5-2013 به‌ئاماده‌بوونی نیهاد زه‌خه‌ریا به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیای نیم-تاكه بریكاری كیا مۆتۆرز له‌هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆك یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان و عه‌دنان حه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و سامان بریفكانی به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه و ژماره‌یه‌كی زۆر لە وەرزش دۆستان ئامادەبوون و یاری كۆتایی بەریوەجووو له‌یارییه‌كی به‌هێز و خێرا و پڕ شووت و پاس و جووڵه‌ی هونه‌ری جوان كه‌یاریزانانی هه‌ردووتیپ پێشكه‌شی میوانان و جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوویان كرد، سه‌ره‌نجام تیپی هه‌ندرێن توانی به‌جیاوازی گۆڵێك 5-4 یارییه‌كه بباته‌وه و نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌سته‌به‌ربكات.
به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه و له‌نێوان پشووی هه‌ردوو تایمی یارییه‌كه‌ش، گروپێك له‌كوڕان و كچان نماییشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی‌یان پێشكه‌شكرد و دواجاریش خه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ ئاماده‌بووان له‌ڕێگه‌ی تیروپشكه‌وه دابه‌شكران كه 5 خه‌ڵاتی جیاواز و گرانبه‌ها بوون و خه‌ڵاتی میدال و جامیش پێشكه‌شی یاریزانانی تیپه‌كانی هه‌ندرێنی یه‌كه‌م و دێرینی دووه‌م كرا و بلیتی به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێیی نێوده‌وڵه‌تیی كیا درا به‌تیپی هه‌ندرێن كه‌كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له‌به‌رازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و تیپه وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان شانبه‌شانی نوێنه‌رانی 8 تیپی وڵاتانی به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، پیرۆ، چیلی، ئوردن، هۆڵه‌ندا، باشووری ئه‌فریكا، فه‌ڕه‌نسا به‌شداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئاماده‌ی یاریی كۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2013 ده‌بێت كه‌ڕۆژی 30-6-2013 هه‌ر له‌به‌رازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه كیا مۆتۆرز سپۆنسه‌ریی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ی فیفا ده‌كات.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای نیم-تاكه بریكاری كیا مۆتۆرز له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕۆژی 19-4-2013ه‌وه به‌هاوكاری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی له‌یاری فوتساڵ بۆ 40 تیپی میللی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌وروبه‌ریان رێكخست و ئه‌مه دووه‌م پاڵه‌وانێتییه رێكیده‌خات و ساڵی 2012 تیپی چیا-ی سلێمانی نازناوی پاڵه‌وانَتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و وه‌ك میوان ئاماده‌ی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا بوون له‌یۆرۆی 2012ی ئۆكرانیا و پۆڵه‌ندا
