21ی ئەم مانگە یاری كۆتایی جامی باسكەی عێراق ئەنجام دەدرێت

21ی ئەم مانگە یاری كۆتایی جامی باسكەی عێراق ئەنجام دەدرێت
كارزان كانەبی
یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی عێراقی ئەوەی ڕاگەیاند كەوا لە كۆبوونەوەی یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراقی بریاری ئەوەدراوە یاری كۆتایی جامی باسكەی عێراقی لە 21ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت لە شاری بەغدا لە نێوان هەردوو یانەی دهۆك و كارەبا،حوسێن عەمیدی سەرۆكی یەكێتی تۆپی باسكەی عێراقی ئەوەی ئاشكرا كردكە هەر چەندەب ریارە بوو ئەم یارییە لە نێوان هەردوو یانە لە رێكەوتی 25ی مانگی ڕابردوو ئەنجام بردێت، بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی بەغدا یارییەكەمان دواخست بۆرۆژی 21ی ئەم مانگە، بریاریشە یارییەكە لە هۆڵی مرتز عەلی شناوە لە شاری بەغداد بەرێوە بچێت، لەنێوان هەردوو یانەكە، لە بارەی ئەم یارییەش یانەی دهۆك ئامادەكاری باشی كردوە و دوو یاریزانی بەڕەگەز ئەمریكی هێناوەتە رێزی یانەكەی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی خولەكە، سەرۆكی یەكێتی باسكەی عێراقی ئەوەشی ڕاگەیاند كە چیتر یارییەكە دوا ناخەین و ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی ئەم یارییە بە جوانترین شێوە بەرێوە ببەین و هیچ كێشەو گرفتێكیشمان نیە پێش بینیش دەكەین باشترین ئتمادەكاری بكەین و یارییەكەش بە گرنگترین یاری دەزانین لە جامی عێراقی.
Top