لە خولی بژاردەی عێراقی سبەی هەولێر نیازی سەركەوتنی هەیە بەسەر سلێمانی، زاخۆو كەركوكیش هەوڵ بۆئەنجامی باش دەدەن

لە خولی بژاردەی عێراقی سبەی  هەولێر نیازی سەركەوتنی هەیە بەسەر سلێمانی، زاخۆو كەركوكیش هەوڵ بۆئەنجامی باش دەدەن
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی بیست و دووی خولەكە بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی عێراق چەند یارییەكی گرنگ لە نێوان یانەكانی شارە جیاوازەكانی عێراق ئەنجام بدرێت، بریارە ئەمرۆ دوو یاری ئەنجام بدرێت، لە دێربی باشوری عێراق لە یارییەكی بەهێزدا لەسەر یاریگای كەربەلا هەردوو یانەی كەربەلا و نەجەف لە گرنگترین یاری بەیەك بگەن،سەركەوتنی ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە،یانەی شورتەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی مەسافی دەكات لە یارییەكی بەهێزدا و یانەی شورتە چاوی لەبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی بتوانێ‌ پێشەنگی یانەكان بپارێزێت،سبەی هەینش یانەی هەولێر لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەكاتژمێر30-6 ئێوارە میوانداری یانەی سلێمانی دەكات لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە، بۆئەم یارییەش هەردوو یانەی ئامادەكاری باشیان كردوە، یانەی هەولێر دەیەوێت سوود لە یاریگاو هاندەران ببینێ‌ بۆئەوەی بتوانێ‌ درێژە بە سەركەوتنەكانی بدات لەسەر دەستی یانەی سلێمانی و ڕادانیش باشترین پلانی ئامادە كردوە بۆئەوەی سێ‌ خاڵی یارییەكە بكاتە دیاری و یانەی سلێمانیش دەیانەوێ‌ بە ئەزموونی باسم قاسم ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو بەدەست بهێنین لەسەر دەستی یانەی هەولێر،لە شاری بەغداش هەردوو یانەی سناعە و كەركوك ڕووبەرووی یەكتری ببەنەوە، یانەی كەركوك لەسەر دەستی ڕاهێنەری بەتوانا مزەفر جەبار نیازی بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە و سەركەوتنی هەیە، لەبەرامبەریشدا یانەی سناعە دەیەوێت ئەنجامی باش لەسەر یاریگای خۆی تۆماربكات، یانەی زاخۆش كە هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی وەكو پێویست نەبوو دەچێتە بەسرە و لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی نەفتی باشور دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا، بۆئەم یارییەش یانەی زاخۆ لەسەردەستی ڕاهێنەری یانەكە محەمەد قەویز دەیەوێت قەڕەبووی دۆراندنی هەفتەی ڕبردوو بكاتەوە، یانەی نەفتی باشوریش چاوی لەسێ‌ خاڵی یارییەكە یە لەسەر یاریگای خۆی،هەر لە شاری بەسرەش لە گرنگترین یاری دا هەردوو یانەی میناو جەوییە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە ئەم یارییەش بەیەكێك لە یارییە گرنگەكان هەژمار دەكرێت، لە شاری بەغداش هەردوو یانەی نەفت و كارەبا لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە،رۆژی شەمەش لە شاری بەغدا لە یارییەكی بەهێزدالەسەر یاریگای شورتە لە گرنگترین یاری هەردوو یانەی زەورا و بەغدا لە دێربی شاری بەغدا بەیەك دەگەن، بەهۆی یارییەكانی جامی ئاسیاش یاری نێوان هەردوو یانەی دهۆك و تەلەبە بۆكاتێكی تر دواخرا.ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
-شورتە 44خاڵ
2-زەورا40خاڵ
3-جەوییە38خاڵ
4-دهۆك37خاڵ
5-هەولێر34خاڵ
6-زاخۆ33خاڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top