بۆ یەکەم جار ، هۆڵیود میسی دەکاتە فیلم
بە پێی بڵاوکراوەی کۆمپانیایەکە ، فیلمەکەی میسی لە سەر ژیانی ئەو یاریزانە دەبێت و باس لە کۆمەڵە چیرۆکێکی میسی دەکات لە منداڵییەوە تاکوو گەورە بوون هەروەها بەدەستهینانی چوار جار نازناوی تۆپی ئاڵتونی ، کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیهان ، وە چۆنیەتی دروستبوونی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا لە منداڵیەوە.
کۆمپانیایەکە بڵاویکردۆتەوە کە فیلمەکەی میسی لە ئێستادا کاری بۆ دەکرێت و بڕیارە لە هاوینی ساڵی 2014 دا دەست بکات بە پەخشکردن ، لەکاتی یارییەکانی جامی جیهانی 2014 ی بەڕازیل.
لەو فیلمەدا باس لە ژیانی میسی دەکات کە لە منداڵییەوە بە هەژاری دەستی پێکردووە لەگەڵ خێزانێکی هەژاردا و دواتر بەهۆی کەمی هۆڕمۆنەوە مەترسی لەسەر ژیانی دروست بووە ، بەڵام بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە بەرەو باش بوون چووەو ئێستاش باشترین یاریزانی جیهانە.
xendan
