پێنچ یاریزان"هێڵی سورە" لە بەرشلۆنە

پێنچ یاریزان
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرایکردووە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە دواین کۆبوونەوەی خۆیدا چەند بریارێکی دەرکردووە پاش ئەوەی ماڵئاواییان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاکرد .

ڕۆژنامەت مۆندۆ دەڵێت :" پێنچ یاریزان هەن لە یانەی بەرشلۆنەدا ، کە یانەکە نایەوێت بیانکاتە بازاڕی گواستنەوەو هێڵی سوریان لەسەرە.

بە پێی هەواڵی مۆندۆ ، ئەو پێنچ یاریزانە بریتین لە : باشترین یاریزانی چوار ساڵی ڕابردووی جیهان " لیۆنێل میسی" تەمەن 25 ساڵ ، هەروەها یاریزانی ئیسپانی چاڤی هێرناندێزی 33 ساڵ و ئەندرێس ئینێستای 28 ساڵ ، جیرارد پیکی بەرگریکاری تەمەن 26 ساڵ و بۆسکێتسی تەمەن 24 ساڵ.

یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا خولی ئیسپانی بەدەستهێنا و ماڵئاوایکرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورپا ، کە یەکێک بوو لە ئامانجەکانی یانەی بەرشلۆنە ، بەڵام دەیەوێت بە کڕینی یاریزانی نوێ ، لە وەرزی داهاتوودا زۆر بە بەهێزی بگەڕێتەوە بۆ بەدەستهینانی ئامانجە گەورەکان ، کە یەکێکیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە




خەندان
Top