براکەی کاڤانی ،پەیوەندی براکەیی و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

براکەی کاڤانی ،پەیوەندی براکەیی و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات
برای هێرشبەری بە ڕەگەز ئۆرۆگوایی " ئەدیسۆن کاڤانی" ڕایدەگەیەنێت کە یانەی ریاڵ مەدرید گرنگی بە گۆڵکاری یانەی ناپۆلی دەدات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجامبدات لە وەرزی داهاتوودا.

گاگلیلامۆنی ، برای کاڤانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی " کیس ناپۆلی" دەڵێت :" ئەگەرێک هەیە بۆ گواستنەوەی براکەم لە ئیتاڵیاوە بۆ ئیسپانیا ، چونکە یانەی ریاڵ مەدرید کاڤانی زۆر لا گرنگە ،براکەشم خۆی دەیەوێت لە خولی ئیسپانی یاریبکات و یەکێکە لە هیواکانی ژیانی وەرزیشی.

براکەی کاڤانی دەڵێت : کێشەی نێوان ڕیاڵ مەدرید وناپۆلی تەنها لەسەر بڕی تێچوونی کاڤانییە ،چونکە ڕیاڵ مەدرید پارە کەمتر دەدات لەوەی کە یانەی ناپۆلی داوای دەکات.

جێگای باسە کاڤانی تەمەن 26 ساڵ ، بۆتە گرنگی چەندین یانە لەوانە مانچستەر سیتی کە ڕاهێنەری یانەکەی " رۆبێرتۆ مانچینی" سەرسامە بە ئاستی کاڤانی.




خەندان
Top