ئەمرۆ پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدانی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی هەرێمی دەست پێدەكات

ئەمرۆ پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدانی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی هەرێمی دەست پێدەكات
كارزان كانەبی
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی ئاستی وەرزشی قوتابیە وەرزشكارەكان و لەژێرچاودێری وەزیری پەروەردەوبەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاكی وەرزشی دیدەوانی و هونەر لە وەزارەتی پەروەردەو پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی هەڵبژاردەی پەروەردەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی پەروەردەكانی(هەولێرودهۆك وكەركوك و گەرمیان و سلێمانی) بەرێوەبچێت، بریاریشە ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری دهۆك یارییەكانی پاڵەوانیتیەكە لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان ئەنجام بدرێت ماوەی پاڵەوانیتیەكەش دوورۆژی دە خاینێ‌ ، یارییەكانی پاڵەوانیتیەكەش لەسەر یاریگای پەروەردە لە شاری دهۆك ئەنجام دەدرێت، لە بارەی ئەم پاڵەوانیتیەش حەكیم كانەبی سەرۆكی شاندنی هەڵبژاردەی هەولێرو بەرێوەبەری چاڵاكی و وەرزشی ودیدەوانی پەروەردەی گشتی هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی : بریارە ئەمرۆ چوارشەمە لە كاتژمێر6ی ئێوارە لەشاری دهۆك یارییەكانی پاڵەوانیتیەكە دەست پێبكات، ئێمە وەكو هەڵبژاردەی هەولێر بەهەردوو ئاستی كوڕان وكچان بەشداردەبین و ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین و تەواوی كەڵ و پەلی پێویستمان بۆیاریزانانی هەڵبژاردە دابین كردوە، بۆیە لێرەوە دەمەوێ‌ سوپاسی مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بكەم كەوا بە شێوەیەكی زۆر باش پشتگیری ئێمەی كردوە لە دابین كردنی هەموو پێداوسیتیەكان و بەردەوام ئاگاداری ئێمە بووە هەرچیمان پێویست بووە بە سوپاسەوە بۆمانی دابین كردوە،متمانەی تەواویشمان بە یاریزانانی خۆمان هەیە كە دەتوانین بە ئەنجامی شایستە بگەرێنەوە شاری هەولێر ، ئەم پاڵەوانیتیەش ماوەی دوورۆژ دەخاینێ‌.
Top