لەخولی پلە دووەكانی كوردستان ئەمرۆسەرچنارو رانیە روو بەرووی یەكتری دەبنەوە
لەدرێژەی یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە هەفتەی هەشتەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان هەشت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان لە هەردوو كۆمەلەكە ئەنجام بدرێت،لە كۆمەلی یەكەمی خولەكە یانەی خەبات لەسەر یاریگای خۆی لە قەزای خەبات میوانداری یانەی جیهان دەكات لە یارییەكی گرنگدا هەردوویانەش هەوڵ بۆسەركەوتن دەدەن لە یارییەكەدا،لەسەر یاریگای سۆران لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی چۆمان و شەقلاوە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانە چاویان لەبەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەبێت،لەسەر یاریگای بەڕەدەشیش هەردوو یانەی بەڕدە رەش وپیشە سازی شاری هەولێر بەیەك دەگەن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بۆ سێ خاڵی یارییەكە یاری دەكەن تاكو لە ریزبەندی یانەكان خۆیان زیاتر نزیك بكەنەوە،لەسەر یاریگای مەخموریش لە قەزای مەخمور یانەی ئاڵتون كۆپری دەبێتە میوانی یانەی مەخمور ئەم یارییەش بۆهەردوویانە گرنگی خۆی هەیە بۆئەوەی سێ خاڵی یارییەكە بكەنە دیاری بۆهاندەرانیان، لە كۆمەلەی دووەمی خولەكەش لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی سەرچناو ڕانیەی دەرواز بەیەك دەگەن ، سەركەوتنی ئەم یارییەش بۆهەردوویانە گرنگە،لەسەر یاریگای سێ یەمی یانەی كەركوكیش هەردوویانەی كەیوان و دووكان لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك دگەن،یانەی سیروانی شارەزووریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كفری دەكات و سەركەوتنی یارییەكەش بۆهەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە، یانەی دوزیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی سۆلاڤ دەكات، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3 پاش نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.
كۆمەلەی یەكەم
1-ئاڵتون كۆپری 17خاڵ
2-مەخمور12خاڵ
3-بەڕەدەرش 12خاڵ
كۆمەلەی دووەم
1-سەرچنار 15خاڵ
2-كەیوان 12خاڵ
3-سۆلاڤ 10خاڵ
