لە خولی بژاردەی عێراق زاخۆ تووشی دۆڕان هات و هەولێر بردەیەوە
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی چوارەمی خولەكە لە قۆناغی دووەم لەسەر یاریگای بارزان لە شاری زاخۆ لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زاخۆ و مینا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە لەگەڵ دەست پێكی یارییەكە یاریزانانی یانەی زاخۆ باشتر دەبینران و سورن لەسەر تۆماركردنی گۆڵ ، لەمناوەشدا هێرشەكانی یانەی زاخۆ یەك لەدوای یەك بوو ، لە خولەكی 5ی یارییەكە گۆڵكاری یانەی زاخۆ رەجا ڕافع توانی بەل ێدانی سەر گۆڵی یەكەمی یانەی زاخۆ تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی یانەی زاخۆ بەردەوام تا خولەكی 13ی یارییەكەكاتێك یاریزان فارس حەسەن توانی گۆڵی دووەمی یانەی زاخۆ تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی مینای میوان كەوتنە خۆیان و چەند هێرشێكیان بردە سەرگۆڵی تیپی زاخۆ و لە خولەكی 26ی یارییەكە ناسر تەلال توانی بەلێدانی سەر گۆڵی یەكەمی یانەی مینا تۆماربكات، هەر چەندە لەم گێمە هێرشەكان هەردوو لا بەسەر گۆڵی یەكتری هەبوو، بەتایبەتی یانەی زاخۆ لەرێگای یاریزان ڕەجا رافع چەندین جار هەوڵلا تۆماركردنی گۆڵی زیاتریان دا بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یارییەكەش لەم گێمە بۆبەرژەوەندی یانەی زاخۆ بەكۆتایی هات بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە پلانەكانی ڕاهێنەرانی یانەكانیان هاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە، و یاریزانانی یانەی مینای میواندار ئاستیان باشتر دەبینرا و هێرشەكانیان زیاتر بوو بۆسەر گۆڵی یانەی زاخۆی خاون یاریگاو هاندەران، لەم لاشەوە هاندەرانی یانەی زاخۆ داوای گۆڵی زیاتریان لە یاریزانانی یانەكەیان دەكرد،لە خولەكی 61ی یارییەكەش یاریزان حەسەن عەبود توانی گۆڵی دووەم و یەكسانی بۆیانەی مینا تۆماربكات، لەدوای ئەم گۆڵەش هێرشبەرانی هەردوو یانە لە هەوڵی گۆڵی زیاتر بوون بۆئەوەی گۆڵی سەركەوتنی یارییەكە تۆماربكەن، یانەی زاخۆش هەوڵی زۆری دا بۆزیاد كردنی ژمارەی گۆڵەكانی، بەڵام هەوڵەكانیان بێ سوود بوو لە خولەكەكانی كۆتایی یارییەكەش یاریزان حەمید میدۆ گۆڵی سێ یەمی سەركەوتنی یانەی مینای تۆماركردو یارییەكەش بەم ئەنجامە(3-2)گۆڵ، بۆبەرژەوەندی یانەی مینا بەكۆتایی هات و مینا بە سێ خاڵ و بە سێ گۆڵ گەڕایەوە بەسرە. یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی سەركەوتنی بە دۆڕاندن گۆڕی. یانەی هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆری لە كارەبا بردەوە بە ئەنجامی (5-3)گۆڵ، دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆری دۆڕا بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ بە زەورا و سلێمانیش بە بەغدا دۆڕا بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ
