قەرەداغ نازناوی وشو كۆنفۆی یانەكانی كوردستانی بردەوە

قەرەداغ نازناوی وشو كۆنفۆی             یانەكانی كوردستانی بردەوە
بەمەبەستی زیاترگرنگیدان و خزمەت كردنی زیاتری یاری وشو كۆنفۆ لە شارەكانی كوردستان و بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، یەكێتیی ناوەندیی وشوو كۆنفۆی كوردستان بە هاوكاری لقی هەولێری یەكێتییەكە لە هۆڵی داخراوی قەزای دەشتی هەولێر، بەبەشداریی زیاتر لە 150 یاریزانی 24 یانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بۆماوەی سێ رۆژ پاڵەوانێتیی وشو كۆنفۆی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو بۆئاستی لاوانی یانەكانی كوردستان، كە ئەم 150 یاریزانە كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە لە 11كێشی جیاواز لە كێشی 40كگم بۆ +90كگم،یاریزانانی بەشداربووش لە ماوەی پاڵەوانێتییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد. ئەنجامی كۆتایی بەم شێوەی خوارەوەبوو.
1- یانەی قەرەداغ
2- بەختیاری
3- ڕانیە
بڕیاریشە لە مانگی داهاتوودا پاڵەوانێتیی وشو كۆنفۆ بۆئاستی پێشكەوتووان بەڕێوەبچێت.
Top