خافیر زانیتی: بەهێزتر دەگەڕێمەوە

خافیر زانیتی: بەهێزتر دەگەڕێمەوە
دوای ئەوەی یاریزان و كاپتنی یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی خافیر زانیتی تووشی پێكانێكی سەخت هات لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی پالێرمۆ و ناچارە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لەیاریگاكان دووربكەوێتەوە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت، یاریزانی ناوبراو بەهیوای ئەوەیە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە یاریكردن و دووپاتیكردەوە كە كاروانی وەرزشی بەكۆتا نەهاتووە، زانیتی لەدوای پشكینینی پزیشكی لە لێدوانێكدا گوتی : كاروانی من لەگەڵ تۆپی پێ كۆتایی نەهاتووە و دەگەڕێمەوە یاریكردن چونكە یاریی تۆپی پێ تاكە خۆشیمە لە ژیاندا .
هەروەها زانیتی كە تەمەنی نزیكە لە 40 ساڵیدا دووپاتی كردەوە كە لە دوای ئەم كاروانە دوورودرێژە وابزانێ وەك ئۆتۆمبیلێكی لێهاتووە كە پێویستی بەگۆڕینی تایەكان هەیە و روونیشی كردەوە كە دواتر بەهێزتر دەگەڕێتەوە یاریكرن .
لەلایەكی دیكەوە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی یۆڤانتس هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ یاریزان زانیتی دەڕبڕی و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ خواست و رایگەیاند خولی ئیتالیا شانازیی بە یاریزانێكی وەك زانیتی دەكات كە چەندین ساڵە تەنها بۆ یانەی ئینتەرمیلان یاری كردووە .
Top