میسی ئەمجارەش بووە فریادرەسی بەرشلۆنە

میسی ئەمجارەش بووە فریادرەسی بەرشلۆنە
لەیارییەکی هەفتەی 34 ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا و لەدوا هەنگاوەکانی نزیکبوونەوەی بەدەستهێنانی نازناوەکە، یانەی بەرشلۆنە میوانداریی یانەی ریاڵ بیتیسی کرد و بەزەحمەت (4-2) لێی بردەوە.

تەنها دوو خولەک بەسەر یارییەکەدا رۆشت و تیپی میوان لەتۆمارکردنی گۆڵدا دەستپێخەرییانکرد، وەڵامی بەرشلۆنە زۆری نەخایاند و لەخولەکی 9 دا ئەلێکسیس سانچێز ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لەخولی 43 دا رۆبن پێرێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئەو گێمە بەپێشکەوتنی بیتیسی میوان کۆتاییهات.

لەگێمی دووەمدا داڤید ڤیا گۆڵێکی تۆمارکرد و یارییەکەی گێڕایەوە بۆ خاڵی سەرەتا، دواتر راهێنەر میسی هێنایە یاریگاوە و ئەویش وەک پیشەی هەمیشەیی بووە فریاد رەسی تیپەکەی و دوو گۆڵی تۆمارکرد.

یارییەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بەدوو لەبەرژەوەندی بەرشلۆنە کۆتایی هات، ئێستا بەرشلۆنە لە 4 یاریی داهاتوویدا تەنها پێویستی بە دوو خاڵی ترە بۆ ئەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە




خەندان
Top