ڤیلانۆڤا ئامادەی ئاهەنگی بەرشلۆنە نابێت

ڤیلانۆڤا ئامادەی ئاهەنگی بەرشلۆنە نابێت
تیتۆ ڤیلانۆڤای ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، ئەگەری هەیەئامادەی ئاهەنگی یانەی بەرشلۆنە نەبێت ، کاتێک دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانی ، ئەویش بەهۆی دووبارە سەردانکردنەوەیڤیلانۆڤا بۆ شاری نیویۆرکی ئەمریکا.

ڤیلانۆڤا لە مانگی ڕابردوودا ، سەردانی ووڵاتی ئەمریکای کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی " شێرپەنجە" و دواتر گەڕایەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی یانەکەی.

ڤیلانۆڤای تەمەن ٤٤ ساڵ لە دواین یاری خۆیدا کە شەوی ڕابردووبوو ،توانی بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی ریاڵ بیتیس بباتەوەو بە جیاوازی ١١ خاڵ پێش یانەی ڕیاڵ مەدریدی پلەی دووەم کەوتووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، ڤیلانۆڤا لە دوای تەوابوونی یارییەکەیان بەرامبەر بیتیس دەڵێت " بە مەبەستی ئەنجامیدانی پشکنینێکم لە ئەمریکا یانەی بەرشلۆنە جێدەهێڵم و ئەگەری هەیە ڕۆژی پێنچ شەممە بگەڕێمەوە.

جێگای باسە یانەی بەرشلۆنە لە ئێستادا پێویستی بە بەدەستهێنانی دوو خاڵ هەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی لالیگا بە شێوەیەکی فەرمی.


خەندان
Top