رۆناڵدۆ لەزیندانیی کردن رزگاری بوو

رۆناڵدۆ لەزیندانیی کردن رزگاری بوو
رادیۆی کوبی ئیسپانی ئاشکرایکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید کەوتۆتە حاڵەتێکی نەخوازراوەوە و نزیکبوو لەوەی زیندانی بکرێت.

شەوی یارییەکەی بەلەد وەلید کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرەو ماڵەکەی دەگەڕێتەوە، پۆلیسی هاتوچۆی مەدرید ئۆتۆمبێلەکەی ئەو یاریزانە رادەگرن و داوای بەڵگەنامە یاساییەکانی لێدەکەن، هەرچەندە پۆلیسەکە کریستیانۆ دەناسێتەوە، بەڵام سورە لەسەر ئەوەی بەڵگەنامەکان بەدەستبهێنێت.

لەوکاتەدا هەندێک هاندەری ئەتڵەتیکۆ مەدرید لەو شوێنە دەبن و چەند وتەیەکی نەشیاو ئاراستەی کریستیانۆ دەکەن، پۆلیسیش ناچاردەبن ئەو هاندەرانە دەستگیربکەن.

هەرچەندە هەڵس و کەوتی پۆلیسەکە کریستیانۆ بێزاردەکات، بەڵام ئەو یاریزانە پیشەگەرانە مامەڵەی کرد و لەڕێی کەسێکی نزیکیەوە بەڵگەنامەکانی پێگەیشت، بەوەش ئەستێرەکەی یانەی ریاڵ مەدرید لەسزادان و دەستگیرکردن رزگاری بوو.


خەندان
Top