چێڵسی لەدواساتەکاندا مان یونایتدی هاک کرد

چێڵسی لەدواساتەکاندا مان یونایتدی هاک کرد
لەیاریی لوتکەی هەفتەی 36 ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد میوانداریی یانەی چێڵسی کرد، یاریزانانی چێڵسی ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و لەدواساتەکاندا یانە پاڵەوانەکەی ئەم وەرزەیان دووچاری شکستکرد.

بەدرێژایی یارییەکە هەردوو تیپ لەهێرشکردن بەردەوامبوون و مەترسی زۆریان لەسەر گۆڵی یەکتری دروستکرد، بەڵام تۆمارکردنی گۆڵ تا دواساتەکان درێژەی کێشا و لەخولەکی 87 دوای تۆپ گواستنەوەیەکی جوان، خوان مانوێل ماتا تاکە گۆڵی یارییەکە و یانەی چێڵسی تۆمارکرد.

هەر لەدواساتەکانی یارییەکەدا بەهۆی بەکارهێنانی توند و تیژییەوە داوەر (رافائێل دا سیلڤا) ی بەرگریکاری یانەی مان یونایتدی بەکارتی سور کردەدەرەوە.

بەو بردنەوەیە چێڵسی بەیارییەکی دواخراوەوە چووە پلەی سێهەمی ریزبەندی و بە 68 خاڵەوە هێشتا هیوای بەدەستهێنانی پلەی دووەمیشی ماوە، یانەی مانچستەر یونایتدیش لەهەفتەکانی رابردوودا نازناوی خولەکەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردبۆوە.



خەندان
Top