کرۆیف: هەگبەکەی بەرشلۆنە زۆری تیاماوە

کرۆیف: هەگبەکەی بەرشلۆنە زۆری تیاماوە
یۆهان کرۆیفی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی هۆڵندا، رەتی دەکاتەوە دان بەوەدا بنێت کەئاستی یانەی بەرشلۆنە دابەزیوە و خۆری ئەو یانەیە ئاوابووە.

کرۆیف کەوەک یاریزان و راهێنەر چەندین ئەنجامی گەورەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەدەستهێناوە، رەتی دەکاتەوە ئاستی ئێستای یانە کەتەلۆنیەکە بەشکست خواردوو ناوبەرێت و بڕوای وایە هێشتا ئەو یانەیە شتی زۆری ماوە پێشکەشی بکات.

کرۆیف دەڵێت : چوونە دەرەوەی بەرشلۆنە لەخولی یانە پاڵەوانەکان بەو شێوە خراپە نیشانەی پرسیار لەسەر یانەکە دروست ناکات و نزیکبوونەوەی ئەو یانەیە لەنازناوی بیستەمی لا لیگا باشترین بەڵگەیە بۆ ئاستی بەرزی تیپەکە.

لەکۆتاییدا کرۆیف دەڵێت: ئاستی یانەکە هیچ کێشەیەکی تیانیە، بەڵام ئەگەر هەندێک بڕیاری هەڵەی ئیدارەی یانەکەی نەبووایە ئەم وەرزە ئەو یانەیە ئەنجامی باشتری بەدەستدەهێنا.










خەندان
Top