دوای سێ ساڵ ئەتڵەتیکۆ گەڕایەوە بۆ خولە گەورەکە

دوای سێ ساڵ ئەتڵەتیکۆ گەڕایەوە بۆ خولە گەورەکە
دوای یەکسانبوونی لەگەڵ یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا لەخولی ئیسپانیدا، یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید توانی دوای سێ ساڵ دابڕان بگەڕێتەوە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بەو یەکسانبوونە ئەتڵەتیکۆ مەدرید پێگەی خۆی لەپلەی سێهەمی لا لیگا بەهێزتر کرد و لانی کەم پلەی چوارەم مسۆگەر دەکات، ئەگەر تا کۆتایی خولەکە سەرجەم یارییەکانیش بدۆڕێنێت.

بەوەش ئەتڵەتیکۆ دوای سێ وەرز گەڕایەوە بۆ گەورەترین خولی ئەوروپا و جیهان، کەدوایین بەشداریی لەو خولەدا لەوەرزی 2009-2010 دا بوو، ئێستا شێوازی بەشداریی کردنەوەکەی وەرزی داهاتووی یەکلایی نەبۆتەوە ئەگەر سێهەم بێت راستەوخۆ سەردەکەوێت و چوارەمیش بێت پاڵاوتن دەکات.

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید وەرزی رابردوو بەلێهاتوویی دێگۆ سیمیۆنی و رادامێڵ فاڵکاوی کۆڵۆمبی نازناوی یۆرۆ لیگی بەدەستهێنا و لەجامی سۆپەری ئەوروپاشدا شکستی بەیانەی چێڵسی هێنا، لەم وەرزەدا نزیک بوو لەوەی پلەی دووەمی لا لیگا بەدەستبهێنێت، بەڵام دواجار ئەو پلەیەی رادەستی یانەی ریاڵ مەدرید کرد.




خەندان
Top