بالۆتێلی بەلای مان سیتیدا بایدایەوە

بالۆتێلی بەلای مان سیتیدا بایدایەوە
ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی ئەی سی میلان بەلای یانەکەی پێشوویدا بایدایەوە و پێی وایە مانچستەر سیتی وەرزی داهاتوو نازناوی پریمەر لیگ بەدەستدەهێنێتەوە.

بالۆتێلی گومانی لەئاستی مان سیتی و رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەر نیە کەبتوانێت بەسەر کێشەکانیدا زاڵ ببێت و جارێکی تر نازناوی پریمەر لیگ بەدەستبهێنێتەوە.

هەروەها سۆپەر ماریۆ پێی وایە یانەکەی پێشووی لەم هاوینەدا هەنگاوی باش دەهاوێت و بەشێوەیەکی باش خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەکات.

لەدرێژەی قسەکانیدا بالۆتێلی دەڵێت: راستە ئێستا مان سیتی گەیشتۆتە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، بەڵام ئەو نازناوە لەبەرنامەی یانەکەدا نەبووە لەسەرەتای ئەم وەرزەدا بەڵکو کێبڕکێکان لەسەر نازناوی پریمەر لیگ بووە.




خەندان
Top