سانشێز لە بەرشلۆنە دەمێنێتەوە

سانشێز لە بەرشلۆنە دەمێنێتەوە
ئەلێکسس سانشێزی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەردەوامبوونی خۆی لەگەڵ بەرشلۆنەدا ڕادەگەینێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ چەند ڕۆژنامەیەک ، سانشێز دەڵێت " لە هاوینی داهاتوودا بەرشلۆنە جێناهێڵم ، دەمەوێت بەردەوامبم لەگەڵ یانەکەمدا و کاتەکانی ژیانی وەرزشیم زیاتر بێت لە یاریگای کامپ نۆ.

سانشێز وتیشی چەند یانەیەک ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی گفتوگۆم لەگەڵدا بکەن ،بەڵام لە پێناو بەرشلۆنەدا ڕەتمکردۆتەوە.

جێگای باسە یانەی یۆڤانتۆس یەکێکە لەو یانانەی کە هەوڵێکی زۆر دەدات سانشێز بەدەستبهێنێت.







خەندان
Top