ئافرۆدێت پاڵەوانی تۆپی سەرمێزی كوردستانە
دوای ئەوەی لەكچانی شەقلاوەی بردەوە، تۆپی سەرمێزی یانەی ئافرۆدێت نازناوی قۆناغی یەكەمی یانەكانی كوردستانی دەستەبەركرد.
رۆژی شەممە كۆتایی هات بە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی تۆپی سەرمێزی یانە نایابەكانی كوردستان كەلەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، لەدوا رۆژی یارییەكانداو لەسەر ئاستی كچان كێ بڕكێیەكی زۆر بەهێز لەنێوان كچە یاریزانەكاندا روویدا، لەو میانەیەشدا تیپی شەقلاوەو ئافرۆدێت شەڕی نازناوەكەیان دەكرد، بەڵام ئافرۆدێت توانی هاوشێوەی یارییەكانی پێشووتری سەركەوتو بێت و لەشەقلاوەی بردەوە.
بەو سەركەوتنەش، ئافرۆدێت نازناوی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستانی بەدەست هێنا.
پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی كچانی یانەكانی كوردستان لە 9 یانە پێك هاتبوون كەبریتی بوون لە ( ئافرۆدێت- شەقلاوە-فەتاتی كەركوك-سۆلاڤ-كەیوان -كەركوك-ئەكاد-برایەتَی-سەرچنار)، بریاریشە قۆناغی دووەم لەچەند مانگی داهاتوودا لەشاری سلێمانی ئەنجام بدرێت
