لە خولی تازە پێگەیشتوانی كوردستان هەولێرپێشوەختە بووە پاڵەوانی خولەكە
لە درێژەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی تازە پێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان لەهەفتەی یازدەهەمی خولەكە ، لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كورستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، تازەپێگەیشتوانی هەولێرلەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی زێرەڤانی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی تازە پێگەیشتوانی هەولێربە هەمان سیناریۆی یارییەكانی تردرێژەی بەسەركەوتنەكانی دا لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (4-0)گۆڵ ببەنەوە، گۆڵەكانی یانەی هەولێر لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(بڕوا عەلی وبارزان سەرتیپ و سالم محەمەد 2گۆڵ) تۆماركران بە ئەنجامەش یانەی هەولێر بەر لە كۆتایی هاتنەی خولەكە بە دوو هەفتە نازناوی جامی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستانی بەدەستهێنا، لەلایەكی ترەوە تازەپێگەیشتوانی یانەی بروسك لەسەر یاریگای خۆیان لە یارییەكی بەهێزدا دووچاری دۆڕان هاتن لەبەرامبەر یانەی سێمێل بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگەی هەلوێریش لەسەر یاریگای خۆیان لە یارییەكی بەهێزدا لەتیپی تازەپێگەیشتوانی یانەی هەلۆیان بردەوە بە ئەنجامی (4-3)گۆڵ، تازە پێگەیشتوانی یانەی سلێمانیش لەدەرەوەی یاریگای خۆیان لە یارییەكی ئاست بەرزدا لە تازە پێگەیشتوانی هەندرێنیان بردەوە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ، لە پیرمامیش تازەپێگەیشتوانی یانەی ئارارات ڕووبەرووی تازەپێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانی بووە و لە یارییەكی بەهێز ئارارات یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی دهۆك و زاخۆ بە 3گۆڵ یەكسان بوون، تازە پێگەیشتوانی یانەی كەركوكیش لەدەرەوەی یاریگای خۆیان لە شاری كەلار دووچاری شكست هاتن لەبەرامبەر شێروانە بە ئەنجامی (3-2)گۆڵ دۆڕان، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-هەولێر28خاڵ
2-سلێمانی 20حاڵ
3-شێروانە 19خاڵ
4-زاخۆ18خاڵ
5-سێمێل 17خاڵ
