تیتۆ ناوی یاریزانەکانی بەرامبەر بایرن ئاشکراکرد

تیتۆ ناوی یاریزانەکانی بەرامبەر بایرن ئاشکراکرد
تیتۆ ڤیلانۆڤای ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ناو ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە ئامادەن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی بایرن میونخی ئەڵمانی.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 9:45 خولەک ، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ ڕووبەڕوی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ببێتەوە ، ڤیلانۆڤا ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئاشکرا کرد ، هەروەها ئەو یاریزانانەشی کە بەشدار نابن بریتین لە ئەبیداڵ و بۆسکێتس کە هەردوو یاریزان پێکانیان هەیە ،هەروەها پۆیۆڵ و ماسکیرانۆش پێکانیان هەیە.

یاریزانەکان بریتین لە :

گۆڵچی : ڤاڵدێس ، پینتۆ

بەرگریکار : ئەلڤێس، پیکی ، مۆنتۆیا ، بارترا ، ئەدریانۆ

ناوەڕاست : سۆنگ ، فابریگاس ، چاڤی ، ئینێستا ، تیاگۆ ، دۆس سانتۆس ، سێرجیۆ ڕۆبەرتۆ

هێرشبەران :ڤیا ، سانشێز ، میسی ،پیدرۆ ، تیلۆ




خەندان
Top