ڕۆناڵدۆ ڕۆشتنی مۆرینۆی بەلاوە گرنگ نیە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ، گۆڵکاری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی نیگەرانە بەهۆی ئەوەی ماڵئاواییان لە خولی یانە پاڵەوانەکان کرد ، پاش ئەو ئاستە بەرزەی نیشانیاندا لە یاری گەڕانەوەدا و توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 ببەنەوە ، بەڵام بە پشت بەستن بە یاری چوون ، دەبوایە 3-0 سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
پاش کۆتاییهاتنی یارییەکەو لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان، ڕۆناڵدۆ دەڵێت " هەست بە نیگەرانی دەکەم پاش ماڵئاواییکردنمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان ، لەم یارییەدا پشت بە هاندەران توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین ، سوپاسی هاندەرانی گەورەی یانەکەمان دەکەم.
ڕۆناڵدۆ سەبارەت بە ڕۆشتنی مۆرینۆ پاش ئەوەی نەیتوانی لەم وەرزەدا دوو نازناوی گرنگ بەدەستبهێنێت دەڵێت " مۆرینۆ گرنگ نیە ، یانەی ریاڵ مەدرید گرنگترە بۆ من.
جێگای باسە هەر لە دوای یارییەکەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مۆرینۆ ئاشکرایکرد کە لەوانەیە یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و ڕووبکاتە یانەیەکەوە کە خۆشیان بوێت.خەندان-
